کوردپرێس: هەڤاڵ ئیبراهیم، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ سێشەممە 15/9/2020 بە باسنیووز-ی راگەیاندووە: "پاش 6 مانگ لە داخستنی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەڕووی گەشتیاراندا، بڕیارە بەم نزیكانە مەرزەکە بەڕووی گەشتیاراندا بكرێتەوە كە بۆ ئەمەبەستەش میكانیزمێكی نوێ دانراوە".
گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان گوتیشی: "بەپێی ئەو شێوازە نوێیە لە كاتی هاتنەوەی هاووڵاتییان، یان گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان، هەمووان دەبێت بەرامبەر دانی بڕی 60 هەزار دینار پشكنین بكەن، هاوكات تەندروستیی گەرمیان داوای كردووە لە كاتی چوونیش ئەوانەی داوا دەكەن گەشتی ئێران بكەن، بە پارە تەندروستی پشكنینان بۆ بكات".
گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان، راشیگەیاند: ئێمە داوامان كردووە پارەی ئەنجامدانی پشكنین بۆ گەشتیاران كەم بكرێتەوە بۆ ئەوش نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كردووە و چاوەڕوانی وەڵام دەكەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment