بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە: "سیاسەتی هەرێمی کوردستان هەردەم سیاسەتێکی ئاشتی بووە و هیچ کاتێک نەیویستووە کێشەی لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا هەبێت، بەڵام بەداخەوە هەمیشە تورکیا بوونی گەریلاکانی پەکەکەی کردوەتە بەهانە لە هەرێمی کوردستان بۆ بەزاندنی سنووری سەروەریی وڵات".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەوان ناچارن بپرسن ئەگەر سنوور لەلای ئێمەوە کۆنتڕۆڵ نەکراوە هەروەکوو ئەوان باسی دەکەن، بۆچی ئەوان سنووری وڵاتەکەی خۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵ ناکەن، هەروەکوو سنوورەکانیان لەگەڵ ئێران و سووریا بەتەواوی کۆنتڕۆڵ کردووە.
بابەکر زێباری باسی لەوەش کردووە، "پێویستە پەکەکە بیناوی تورکیا نەهێڵێت و هێزەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان بکشێنێتەوە، چوونکە بوونی پەکەکە رێگە خۆشکەرە بۆ بەردەوام بوونی هێزی بیانی لە هەرێمی کوردستان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment