کوردپرێس:
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، ڕۆژی سێشەمە 1ی سێپتەمبێری 2020 بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ جنین هینیس بلاسخارت، نوێنهرى تایبهتى سكرتێرى گشتیى نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق کۆ بووەوە و جەختی كردەوە لە گرنگیی رۆڵی نەتەوەیەكگرتووەكان و ھەوڵەكانی لە پاڵپشتیی پرۆسەی دیموكراتی لە وڵات، بە تایبەت لە دۆخی ئێستادا كە عێراق دەیەوێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات لە قۆناغی داهاتوو.
لە دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی عێراق دەڕوانێتە قۆناغێكی نوێ كە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەدی بێت.
لەلای خۆیەوە بلاسخارت پشتیوانی و بەھێزکردنی كاری دامەزراوەكانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ عێراق دووپات كردەوە، ھەروەھا جەختی كردەوە كە بەردەوامیش دەبێت لە یارمەتییەكانی بۆ عێراق، بەجۆرێک خەون و ئومێدی گەلی عێراق بھێنێتە دی لە تەواوی بوارە جیاكاندا.
Your Comment