هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی نواندووە بۆ کردنەوەی بازاڕچەی سنووری تیلەکۆ

بەشی کرماشان- ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ژووری بازرگانیی پارێزگای کرماشان لە لێدوانێکدا دەڵێت دیداری نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی ئێرانی دیدارێکی ئیجابی بوو و هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی پیشان داوە کە مەرزی لاوەکیی تیلەکۆ بکرێتەوە.

کوردپرێس:

غەفار محەمەدی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ژووری بازرگانیی پارێزگای کرماشان لە لێدوانێکدا بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە بە مەبەستی کردنەوەی مەرزی لاوەکیی تیلەکۆ بە بەشداریی پارێزگاری کرماشان و جێگری پارێزگار و نوێنەری شاری قەسر شیرینی کرماشان کۆبوونەوەیێکیان لەگەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و ئەنجامی دیدارەکەش بە ئیجابی وەسف دەکات.

محەمەدی ڕوونیشی کردەوە: لایەنی ئێران لە نامەیێکی فەرمیدا داوای کرانەوەی سنووری تیلەکۆی ئاراستەی هەرێمی کوردستان و پێش دە ڕۆژیش موهەندیس بازوەند پارێزگاری کرماشان نامەیێکی ئاراستەی پارێزگاری گەرمیان کردبوو بۆ کرانەوەی سنوورەکە.

ناوبراو زیادیشی کرد: ڕۆژی ڕابردووش دیدارێکمان لەگەڵ ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و ئەو بەڕێزەش ڕایگەیاند کە حکوومەتی هەرێم ڕازییە بە کردنەوەی سنووری تیلەکۆ.

شایانی باسە کرانەوەی سنووری لاوەکیی تیلەکۆ زەمینەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی زیاتر فەراهەم دەکات و بەشێک لە باری سنووری خەسرەوی کەم دەکاتەوە و هەورەها دەرفەتێک دەبێت بۆ کرانەوەی ڕێڕەوێکی فەرمی بۆ کۆڵبەری و سوودوەرگرتنی هاووڵاتییانی سنوورەکە.

News Code 189753

Your Comment

You are replying to: .
captcha