بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای ماهانی ئێران کە رێگەپێدراوی هێڵی گەشتیاری ئێرانە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە: پێویستە گەشتیارانی ئێران بەر لە گەشتەکانیان پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا (PCR) بکەن و پشکنینەکە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی پشتڕاستکرابێتەوە، هەروەها نابێت زیاتر لە 48 کاتژمێر بەسەر پشکنینەکەدا تێپەڕیبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو گەشتیارانەی سەردانی عێراق دەکەن لە فڕۆکەخانەکانی عێراق دوبارە پشکنینیان بۆ دەکرێت و ئەگەر نیشانەکانی کۆرۆنایان هەبێت دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە، هەروەها گەشتیارانی عێراق کە دەخوازن سەردانی ئێران بکەن پێویستە 92 کاتژمێر بەر لە گەشتەکە پشکنینی پشتڕاستکراوی وەزارەتی تەندروستی بکەن.
17ی (ئازار/3)ی ئەمساڵ و بە ئامانجی خۆپارێزی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق بڕیاری راگرتنی سەرجەم گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی پەسەند کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment