کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند دەزگایێکی خێرخوازیی ڕزگارکردنی منداڵان وتوویەتی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا 5 منداڵ بە بۆنەی کەم بوونی خۆراک و دۆخی نالەباری تەندروستی لە کەمپی خێزانەکانی داعش گیانی خۆیان لە دەست داوە.
دەزگا خێرخوازییەکە هۆشداریی ئەوەی داوە کە ڕێژەی مردنی منداڵان لە کەمپی "الهول" بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای ساڵی 2020 سێ هێندە زیادی کردووە. نزیکە 70 هەزار ئەندامی بنەماڵەی داعشییەکان لە 2018وە لەو کەمپانەدا چاودێری دەکرێن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لەو کاتەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان ناردنی یارمەتییەکانی تەنها بۆ یەک سنووری تایبەت کورت کردەوە یارمەتیی پزیشکی لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کورد و بەتایبەتی لە کەمپی الهول ئێجگار کەمی کردووە.
سۆنیا خۆش بەرپرسی ڕاگەیاندن لە دەزگای چاودێری کردنی منداڵانی سووریا هۆشداریی ئەوەی داوە کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە نەیانتوانیوە چاودێری و پارێزگاریی منداڵان بکەن و هۆکارەکەشی ئەوە بووە کە نەتەوەیەکگرتووەکان شکستی هێناوە لە کردنەوەی ڕێڕەو و سنوورەکانی سووریا.
Your Comment