بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران لە دیدراەکەیاندا لەبارەی پێویستیی نەهێشتنی تیرۆر و زیادکردنی سەرکەوتنە ئەمنییەکان و دابین کردنی ئاسایشەوە پێداگر بوون.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باسیان لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و پشتگیریی خۆیان بۆ لایەنە پزیشکی و تەندروستییەکان دەربڕی و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە کردەوە.
هاوکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانیی ئابووریی وڵات باسیان لە چەند رێکارێک کرد بۆ ئەوەی بیانگرنەبەر، بەتایبەت کەمکردنەوەی بەخشینە حکومییەکان و زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات.
هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێویستیی چارەسەرکردنی گرفتە ماددییەکان بە گوێرەی دەستوور کردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment