نەشناڵ ئینترسەت: تورکیا هێرشەکانی لە سووریا و عێراق فراوانتر دەکات

بەشی جیهان- گۆڤاری نشناڵ ئینترسەت نووسیویەتی ئوپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا هاوکاتە لەگەڵ جووڵەی سەربازیی بەرفراوانی ئەو وڵاتە لە دەزیای ناوەڕاست و لیبیا و ئەوەش پەیامێکی ئاشکرایە بۆ بەرەی دژە تورکیا کە بریتییە لە فەڕەنسا و یۆنان و ئیمارات و میسر و دیارە ئەو جۆرە هەوڵانەی تورکیا لە سووریا و عێراقیش پەرەی زیاتری پێدەدرێت.

کوردپرێس:

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا سوپای تورکیا هێرشی سەربازیی فراوانی کردۆتە سەر باکووری عێراق و خاکی هەرێمی کوردستان ئەوەش بە بیانووی هەبوونی هێزەکانی پەکەکە لە خاکی ئەو وڵاتە.

گۆڤاری نەشناڵ ئینترسەتی ئەمریکا لە بابەتێکدا نووسیویەتی ئامانجی سەرەکیی تورکیا لە هێرشە سەربازییەکانی دژی کوردەکان لە عێراق و سووریا ئەوەیە ڕێگری بکات لە دامەزرانی کیانێکی سەربەخۆی کوردی لە سووریا و بەردەوام بوونی ئەو هێرشانەش شتێکی پێشبینی­کراوە.

بە گوێرەی نووسراوی نەشناڵ ئینترسەت، لە ئێستادا تورکیا تەرکیزی کردۆتە سەر ئوپەراسیۆنی سەربازی لە خاکی هەرێمی کوردستان ئەوەش بە مەبەستی ڕێگری کردن لە پێوەندیی پەکەکە لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا. ئەنقەرە مەبەرستیەتی بەو شێوەیە پێوەندیی سەربازیی نێوان پەکەکە و هێزە کوردییەکانی سووریا بپچڕێنێت.

عەلی دەمیرتاش مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی کالیفۆڕنیای باشوور نووسەری ئەو وتارەیەو لەو قەناعەتەدایە کە هاوکات بوونی هێرشە تورندەکانی تورکیا لە عێراق و جووڵەی سەربازیی بەرفراوانی لە سووریا و دەریای ناوەڕاست و هەورەهاش دەستوەردانی سەربازیی لە لیبیا پەیامێکی ئاشکرایە بۆ بەرەی دژە تورکیا کە بریتین لە یۆنان و فەڕەنسا و ئیمارات و میسر.

نووسەری بابەتەکە پێشبینیی ئەوەشی کردووە کە هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و باکووری سووریا پەرەی پێبدرێت.

بەو حاڵەشەوە ناوبراو جەختی کردۆتەوە کە ئاستی فراوانیی هێرشەکانی تورکیا بەستراوە بە شێوەی بەڕێوەبردنی پێوەندییەکانی ئەنقەرە و مۆسکۆ و واشەنتن.

News Code 189582

Your Comment

You are replying to: .
captcha