بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆتایی هەفتەی ڕابردوو چەند ڕاپۆرتی جیاجیا لەبارەی ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان ئەمریکا و کوردانی سووریا بۆ وەبەرهێنانی نەوت لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان بڵاو بوویەوە. هێشتا لەبارەی یەکلایی بوونەوەی ئەو ڕێێکەوتنە ئیبهام هەیە چوونکە ئەو کەسانەی ئاگاداری بابەتەکەن دەڵێن هێشتا ڕێککەوتنێک نەکراوە بەڵکوو کۆمپانیایێکی تازە دامەزراوی ئەمریکی مۆڵەتی چالاکیی لە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانی سووریا لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا وەرگرتووە.
گۆڤاری پۆلۆتیکۆ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی دەکات کە کۆمپانیای دلتا کریسنت ئێنرجی لەلایەن ژمارەیێک بەرپرسی سیاسی و سەربازیی ئەمریکاوە لە مانگی فێبریوێری 2019 تۆمار کراوە و یەک لەو دامەزرێنەرانەش جیمز کین باڵیۆزی پێشووب ئەمریکا لە دانمارک بووە.
ناوبراو لەبارەی نۆژەن کردنەوەی موئەسساتی نەوتیی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەڵێت ئامانج بەرزکردنەوەی وەبەرهێنانی نەوت لە ناوچە کوردنینەکانی سووریایە تا ئاستی پێش دەستپێکردنی شەڕ لەو وڵاتە کە ڕەنگە بگاتە 300000 بەرمیل نەوت.
لیندسی گراهام سیناتورێک کە پێوەندیی باشی لەگەڵ کوردانی سووریا، بەتایبەت لەگەڵ مەزڵووم کۆبانی هەیە بە گۆڤاری پۆلۆتیکۆی وتووە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەتوانن یارمەتیی سەقامگیر بوونی وەبەرهێنانی نەوت بکەن لەناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان.
وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستوەردانی ئەمریکای لە کاروباری نەوتی سووریا ڕەت ئکردۆتەوە و وتوویە هاوبەشە کوردەکانمان لە باکووری سووریا لەمبارەوە بڕیار دەدەن و ئەمریکا نە نەوتی سووریای کونترۆڵ کردووە و نە دەستوەردانی تێدا دەکات.
بەرپرسێکی پێشووی دەوڵەتی ترەمپ لەمبارەوە وتووەیە وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا ماوەیێکی زۆرە هەوڵ ئەدەن کوردانی سووریا دەستیان بەسەرچاوەی دارایی سەربەخۆ بگات تاکوو بتوانن دۆخی دژواری ئابووری خۆیان لە کرودستانی سووریا گەشە پێبدەن و توانی دارایی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی کەمپەکانی ناوچەکەیان بەدەست بێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment