بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆنگرەی یادی شەش ساڵەی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لە وتارێکدا رایگەیاند: ئەو تاوانەی شەش ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر ئێزیدییەکان ئەنجام دراوە، تاوانێکە وەک جینۆساید کردنی مرۆڤایەتی هەژمار دەکرێت و "جەختدەکەینەوە لەگرنگیی لێپێچنەوە لە تاک بە تاکی ئەو کەسانەی کە سەبەبکار و کەمتەرخەم بوون لە هاتنەناوەوە و داگیرکاری داعش بۆ شار و گوندەکانمان".
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق وتی، داعش مەرامی بوو ئێزیدییەکان کۆمەڵکوژ بکات و بیان سڕێتەوە، بەڵام بەخۆداگرتنی گەلەکەمان و یەکڕیزی و پێکەوەیی خەونی تیرۆریستان و ئومێدی رەشیانی لە گۆڕنا.
بەرهەم ساڵح راشیگەیاند، مێژو ئەم کوشتارە بێ پەروایە لە تاوانکارییان هەڵدەگرێت، ھەروەھا شکۆ و پایەبڵندنی ئێزیدییەکان لە قوریانیدان و پاڵەوانیەتی و دان بەخۆداگرتن تۆمار دەکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، مێژوو بە ستایش و پێزانینەوە پاڵەوانێتی هێزە چەکدارەکانمان لە پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و تەواوی گەلی عێراق تۆمار دەکات کە جەنگان و قوربانیاندا و خەباتیان کرد لە پێناو رزگار کردنی شار و گوندەکان، لە ناویشیاندا شنگال کە بەمەش داستانی پاڵەوانیەتی نیشتمانیان تۆمارکرد کە بووە مایەی چەسپاندنی هەستی یەکڕیزی و برایەتی، هاوکات خەون و مەرامی تیرۆریستانی لە گۆڕ نا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment