فرە بازنەیی هەڵبژاردن لە عێراق، کەم بوونەوەی کورسیی کوردەکانی بەدواوەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عێراق 6ـی حوزەیرانی 2021ی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری کردووە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بە مەرج پشتیوانی دەکات و سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، یەک بازنەیی هەڵبژاردن لە عێراق لە قازانجی کوردە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەسرەو گۆران، سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە، "هێشتا یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق تەواو نەبووە و بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە. بۆیە یەکبازنەیی لە قازانجی کوردستانییانە و دەنەگەکانی کورد لە دەرەوەی کوردستان یان لە بەغدا و رومادی و شوێنەکانی دیکە کۆ دەبنەوە، ئەوەش وادەکات دەنگی کورد بەفیڕۆ نەچێت".

سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاماژەی بەوە دا، بوونی یاسا بنەمای هەڵبژاردنەکانە. وەکوو کورد باشترە عێراق یەک بازنە بێت و "بۆ نموونە لە هەڵبژاردنەکانی 2005 تاوەکوو 2010دا کە عێراق یەک بازنە بوو، ئەو کاتە دۆخی کورد باشتربوو و 77 بۆ 80 کورسیی پەرلەمانی هەبوو، بەڵام لەدوای 2010وە کە عێراق کرایە 18 بازنەی هەڵبژارد و هەر پارێزگایێک بووە بازنەیێک، کورسییەکانی کورد بۆ 58 بۆ 60 کورسی دابەزیون".

لە کۆی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان ئێستا خاوەنی 25 کورسیی پەرلەمانی عێراقە و براوەی هەرێمی کوردستان و پێنجەمی سەر ئاستی عێراقە.

سەبارەت بە هەڵوێستی فراکسیۆنەکەی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی باسی لەوە کرد، "داواکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەکە هەڵدەسەنگێنین و دوایی وەکوو پارتی هەڵویستی خۆمان لەو بارەوە دیاری دەکەین. ئێمە بەشێکین لە عێراق و هەر بڕیارێک لە حکوومەت و پەرلەمانەوە دەربچێت ئەوە دەوەستێتە سەر ئەوەی چەندە دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردن. بۆ ئەمەشیان دەمێنێتەوە سەر ئەوەی کە بۆچوونی لایەنەکان و کۆمیسیۆن چەندە ئامادەیی تێدایە".

خەسرەو گۆران دەڵێت، "یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق تەواو نەبووە و بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە. ئەو سیستەمی بازنەبوونەی هەر پارێزگایێک یان پارێزگاکان بۆ سەر چەند بازنەیێک دابەش دەبێت، ئەوانە یەکلایی نەبوونەتەوە. پارێزگا هەیە یەک ملیۆنە و پارێزگاش وەکوو بەغدا رەنگە شەش بۆ حەوت ملیۆن بێت، بۆیە ئەمانە هێشتا یەکلایی نەبوونەتەوە. هەیە دەیەوێت عێراق فرەبازنە بێت، هەیە داوا دەکات قەزایێک بازنەیێک بێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189558

Your Comment

You are replying to: .
captcha