کوردپرێس:
ساڵح موسلیم ئەندامی دیوانی سەرۆکایەتیی پەیەدە لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەو هەواڵانە کردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی خۆڕادەستکردنی دالیا موسلیم برازای ساڵح موسلیم بڵاو کراوەتەوە.
ساڵح موسلیم لەو بارەیەوە وتوویەتی: ئێمە لەبارەی دەستبەسەرکرانی دالیا موسلیمی برازامەوە هیچ تۆمەتێکمان نەخستۆتە پاڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و کۆی ئەو دەنگۆ و باسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە دوورن لە ڕاستی.
ساڵح موسلیم گوتیشی دالیا موسلیم یەک لە شەڕڤانانی ئەندامی یەپەژە (یەکینەکانی پاراستنی ژنان) بووە و بۆ چارەسەری پزیشکیی خوشکی خۆی چۆتە هەرێمی کوردستان و لە پەیەژە دابڕاوە.
شایانی باسە پێش دوو ڕۆژی دالیا موسلیمی برازای ساڵح موسلیم خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردبوو.
Your Comment