فراکسیۆنی ئایندە دژی بڕیاری دەسگیرکردنی سۆران عومەر وەستایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی ئایندە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە ژمارەیێک پەرلەمانتاری کورد پێکهاتوون رایدەگەیەنن،"بڕیارەکەی دادگا سیاسییە نەک یاسایی".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی ئایندە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە: "لە درێژەی بێڕێزی و شکاندنی شکۆ و سەروەریی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ دادگای لێکۆڵینەوەی ھەولێر، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ پەرلەمانتار سۆران عومەر دەرکردووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: ئێمە پێمانوایە ئەم بڕیارەی دادگا بە تەواوی کردە و سزایێکی سیاسییە و بێڕێزیە بە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتاران و ھەموو پرۆسەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان."

راشیگەیاندووە، "وێڕای ئیدانەی ئەو بڕیارە سیاسییەی دادگای لێکۆڵینەوەی ھەولێر، داوا لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دەکەین، ئەو بێڕێزی و ھەنگاوە ترسناکە لە دژی پەرلەمانی کوردستان و ئازادی پەرلەمانتاران قبووڵ نەکەن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189334

Your Comment

You are replying to: .
captcha