کوردپرێس:
نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاشكرای كرد، "لەشەش مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو، زیاتر لە ملیۆنێك و 850 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، بەڵام ئەم ساڵ بەهۆی كۆرۆناوە، زیاتر لە 80%ی ئەو ڕێژەیە نەماوە".
ئاماژەی بەوەش كردووە، لە 6 مانگی ئەم ساڵدا بە هۆی كۆرۆناوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو مەزندە دەكرێت زیاتر لە نیو ملیار دۆلار داهاتی گەشتیاری زیانی بە بازاڕەكان و بنكەكانی گەشتیاری گەیاندبێت.
Your Comment