پێویستە میكانیزمی هەماهەنگی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و  پێشمەرگەدا كارار بكرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق ئامادەیی هەرێمی كوردستانی دەربڕی بۆ چارەسەكردنی كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ.

کوردپرێس: رۆژی پێنجشەممە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە جومعە عەنناد سەعدون وەزیری بەرگریی عێراق كرد و لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كرا .

جومعە عەنناد سەعدون وەزیری بەرگریی عێراق تیشكی خستە سەر زیادبوونی هەڕەشەكانی داعش و ئاماژەی بەوەدا كە داعش دوژمنی هەموومانە و جیاوازی لە نێوان پێكهاتەكانی عێراقدا ناكات بۆیە پێویستە هەماهەنگییەكی باش لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا هەبێت.

مەسروور بارزنی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختی لە گرنگیی كاراركردنەوەی میكانیزمی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەدا كرد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی تیرۆر، ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی دەربڕی بۆ چارەسەكردنی كێشەكان لە گەڵ حكوومەتی فیدراڵی لە رێگەی گەیشتن بە رێككەوتنێک كە لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189130

Your Comment

You are replying to: .
captcha