نوێنەری کوردی پەرلەمانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێێکەوتننامەی ئەمنیی نێوان عێراق و تورکیا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری کورد و ئەندامی لیژنەی مافــی مرۆڤی له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگـەڵ تورکیا دەکات.

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری کورد و ئەندامی لیژنەی مافــی مرۆڤی له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگـەڵ تورکیا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یوسرا ڕەجەب، ئەندامی لیژنەی مافــی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق و ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای لە مسته‌فا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کردووە به‌ ئاڕاسته‌ی ڕاگرتنی هێرشەکانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێم كار بكات.

یوسرا ڕەجەب داوا دەکات پەرلەمانیش کۆبوونەوەیێکی بەپەلە ساز بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ئەمنی عێراق - تورکیا کە ماف بە سوپای ئەو وڵاتە دەدات لەشکرکێشی بۆسەر خاکی عێراق ئەنجام بدات.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە دەشڵێت، بەپێی ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان عێراق - تورکیا، تەنها 35 کیلۆمەتر ڕێگه‌ بە سوپای تورکیا دراوە پێشڕەوی بکـات، بەڵام سوپای تورکیا زیاتر لە 193 کیلۆمەتریشیان بەزاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189084

Your Comment

You are replying to: .
captcha