کازمی: گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ واشنتن، دەستكەوتێكی گەورەی عێراقییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا كازمی، سەرۆكی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆی ستراتیژی كە لە نێوان بەغدا و واشنتن ئەنجام درا، دەستكەوتێكی گەورەی عێراقییە.

کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (واع) بڵاوی كردەوە، كازمی جەختی لەوە كردووەتەوە، لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجی، سەرنج خراوەتە سەر بنەمای سەروەری و بەرژەوەندییەكان عێراق و لە بەدەستهێنانی ئەنجامەكانیش سەركەوتوو بوونە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، لە گفتوگۆكەدا، جەخت لە كشانەوەی تەواوی هێزەكانی ئەمەریكا كراوەتەوە لە عێراق و هیچ بنكەیێكی سەربازیشیان نەمێنێت، ئاماژەی بەوەش كردووە، هەر لە گفتوگۆكەدا دان بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران نراوە لە بارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە وڵات.

كازمی ئاماژەی بەوە كردووە، لەسەر چەند ئاستێكی جیاواز، وەكوو پەیوەندییە ئابوورییەكان و كەرتە جیاوازەكانی دیكە، هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ واشنتن دەبێت و گفتوگۆكەش دەستكەوتێكی گەورەی عێراقییە.

بە گوێرەی كارنامەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن، كە پێشتر لەلایەن ئەمەریكا بڵاو كرایەوە، گفتوگۆكان لە بارەی چوار پرسی سەرەكی بوونە، وەك: دۆسیەی ئەمنی باسكراوە بەتایبەتیش و كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق و دڵەڕاوكێكانی بەغدا لە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆ. پرسی ئابووری عێراق و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان و ئەنجامدانی چاكسازی.

تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكە، پرسی سیاسی عێراق بووە، كە باس لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و گەڕاندنەوەی دادپەروەرییە بۆ قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عێراق.

تەوەری كولتووریش بەشێک بووە لە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن، كە باس لە گەڕاندنەوەی هەندێک شوێنەوار دەكرێت و ویلایەتە یەکگرتووەکان رازیدەبێت بە گەڕاندنەوەی ئەرشیڤی حیزبی بەعس و چاودەخشێنێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 188980

Your Comment

You are replying to: .
captcha