کوردەکانی سووریا بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانیان پێویستیان بە یەکڕیزییە/ ئێمە خوازیاری سووریایێکی فیدراڵی-ن

بەشی سووریا- ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردی سووریا (P.D.K.S) ڕایگەیاند: پێویستە کوردەکان بگەنە میکانیزمێکی هاوبەش تاکوو لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن و حکوومەتی ناوەندی لەسەر سووریایێکی لامەرکەزی و فیدراڵ دانوستان بکەن.

«گەلۆ عیسا» ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردی سووریا (P.D.K.S) لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە لەو دۆخەدا کە لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانی کورد (ENKS) و پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) ناکۆکیی قووڵ هەیە بە چ شێوەیێک یەکگرتن لەنێوانیاندا دروست دەبێت وتی: لە خولی یەکەمی دانوستانەکاندا گفتوگۆیێک لەنێوانیاندا ئەنجام درا. ئەمە تەنها قۆناخی یەکەم بوو و هەندێک کێشە لەنێوانماندا بوو کە چارەسەر کران. بەڵام لە خولی دووهەمدا گفتوگۆکان تەنها لەنێوان ئەم دوو حزبەدا نییە بەڵکوو 25 حزبی لە چوارچێوەی یەکێتیی نیشتمانیدا لەگەڵ ئەنجومەنی نیشمانی دانوستان دەکەن.

ناوبراو درێژەی دا بۆ ئەوەی کە گەلی کورد لە سووریا بگەنە مافی خۆیان و ئەو دەسکەوتانەی لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا لە باکووری سووریا بەدەستیان هێناوە بپارێزن دەبێت یەکگرتوو بن.

ناوبراو زیادی کرد پێویستە کوردەکان بگەنە میکانیزمێکی هاوبەش تاکوو لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن و حکوومەتی ناوەندی لەسەر سووریایێکی لامەرکەزی و فیدراڵ دانوستان بکەن. پێویستە لە سووریا دیموکراسیەت جێگیر بکرێت و شەڕ کۆتایی پێبێت و زیندانیە سیاسییەکان ئازادبن و پەنابەران بگەڕێنەوە بۆ وڵات.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردی سووریا (P.D.K.S) ئاماژەی دا بە ڕای حزبەکەی لەبارەی سیستەمی سیاسی داهاتووی سووریا و ڕایگەیاند: لە سەرەتای مێژووی کۆماری سووریا تاکوو ئەمڕۆ مافی کورد لەلایەن حکوومەتەکانەوە پێشێل کراوە و ستەمی فراوان لە کورد کراوە بەڵام ئێستا پێویستە لەم قۆناخەدا کێشەی خەڵکی سووریا لە چوارچێوەی سووریایێکی لامەرکەزیدا چاسەر بکرێت و ئۆپۆزیسیۆن دەسکەوتەکانی کورد لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا قبووڵ بکات.

گەلۆ عیسا لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئایا دۆخی کورد و کیانی سیاسی ئەوان لەنێوان بەربەرەکانێی ئەمریکا و ڕووسیا لە باکووری سووریا چی لێدێت وتی: سووریا لە قەیرانێکی زۆر قووڵدایە. ئەمڕۆ هەم زلێزەکانی جیهان و هەم زلهێزەکانی ناوچەکە سەروەریی سووریایان پێشێل کردووە، ژمارەیێکیان بەپێی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی داخڵی سووریا بوونەتەوە و هەندێکیش بەشێوەی دەستدرێژی ئاشکرا دەستیان داوە.

ناوبراو زیاتر لێکیدایەوە: ڕووسیا و ئێران و حکوومەتی ناوەندیی لە بەرەیێکدان، ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەرەیێکی دیکە، ئەمریکا و تورکیا لە بەرەیێک و تورکیا و گرووپە ڕادیکاڵە جیهادییەکان لە بەرەریێکی تر. سووریا بووەتە گۆڕەپانی ململانێ نێودەوڵەتییەکان.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردی سووریا وەبیری هێنایەوە: قەیرانەکەی سووریا سێ شێوازی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانیی هەیە. پێویستە ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر پڕۆژەیێکی هاوبەش لەبارەی داهاتووی سووریا ڕێکبکەون و بە گەڕانەوە بۆ بڕیاری 2254ی دانوستانەکانی جێنێڤ و چالاک کردنی دەستووری نوێی سووریا هەموو گرووپە جیاوازەکانی تێدا بەشدار بکەن.

ناوبراو زیادی کرد پێویستە ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر بنەمای خواستی میللەتی سووریا و نەک وڵاتانی ناوچەکە هەنگاو هەڵبگرن و بەدوای ڕێگاچارەیێکی سیاسیدا بن بۆ داهاتووی سووریا.

گەلۆ عیسا جەختی کردەوە زلهێزە جیهانییەکان هەریەکەو بەدوای بەرژەوەندیی خۆیاندا بۆ سووریا هاتوون. وڵاتانی ناوچەکە کە لە سووریان لاواز بوونە و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و هێزە ناوخۆیی و سیاسییەکانیش چیدی ناچارن ڕێگاچارەیێک بۆ قەیرانی سووریا بدۆزنەوە.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردی سووریا زیادی کرد: ڕەنگە ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا بەسرابێتەوە بە گفتوگۆی کوردی- کوردی-ەوە و لە قۆناخی دووهەمی گفتوگۆ لەنێوان حزبە کوردییەکاندا، بڕیارێک بدرێت بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و هەروەها خواستێک بۆ دانوستانی هەموو لایەنەکان لەگەڵ یەکتر دروست ببێت تاکوو زەمینە بۆ نووسینی دەستووری هەمیشەیی نوێی سووریایێکی دیموکرات فەراهەم بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 188974

Your Comment

You are replying to: .
captcha