بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، سوپای وڵاتەکەیان لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی چنگی برووسکە و چنگی هەورە تریشقەدا بەردەوامە لە بەئامانج گرتنی پێگەکانی پارت کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکانیان لە هەردوو ناوچەی مەتینا و ئەفشین – باسیان دا بەردەوام هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە ئەنجام دەدەن.
باسی لەوەش کردووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەوە تا ئێستا ٤٢ چەکداری پەکەکەیان کوشتووە.
لە ٢٣ی نیسان سوپای تورکیا بە بیانوی هەبوونی بنکە و بارەگای پارتی کارێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی مەتینا و ئەفشین – باسیان لە هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە ئۆپراسیۆنی چنگی برووسکە و چنگی هەورە تریشقە بە ئامانجی هێرش کردن و لێدان لەو پێگە و بنکانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment