کوردپرێس:
سوپای سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندووە ئوپەراسیۆنەکانی ئەو سوپایە دژی داعش بە مەبەستی پاکتاوکردن و ڕیشەکێش کردنی تیرۆر بەردەوامە و ئوپەراسیۆنەکان لە حەسەکە و دەیرەزوور دەکرێن.
لە بەیاننامەکەی هەسەدەدا نووسراوە: "لە 4ی جوونی 2020ەوە دژی پێکهاتە و بینا ژێربەژێرەکانی داعش لە دەیرەزوور و حەسەکە ئوپەراسیۆنی " هێرش بۆ ڕیشەکێش کردنی تیرۆر" دەستی پێکرد. پەرەسەندنی ئەم دواییەی هێرشەکانی داعش لە ناوچەکە ئاسایش و ئەمنی ئەم ناوچەیەی خستۆتە مەترسییەوە و ئەو ئوپەراسیۆنەی لەم بارەیەوە دەستی پێکردووە لەسنوورەکانی سوورای و عێراق و خۆرهەڵاتی ڕووباری خابوور بەردەوامە."
هەر لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش زیاد کراوە: "هێزەکانمان بە بەشداریی هاوپەیمانیی دژەداعش و بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق ئوپەراسیۆنی "هێرش بۆ ڕیشەکێش کردنی تیرۆر"یان دەست پێکردووە. لەو ئوپەراسیۆنەدا گرووپی تیرۆریستیی داعش کراوەتە ئامانج. ئوپەراسیۆنەکان ڕێگری دەکات لە یەککەوتنەوەی داعش و تا ئەم کاتەش ئوپەراسیۆنەکان ئەنجامی باشیان بووە."
Your Comment