گەورەترین کوتلەی سوننەکان لە عێراق دەنگ بە سەرجەم کاندیدەکانی مستەفا کازمی دەدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی هێزه‌ عێراقیه‌کان کە گەورەترین کوتلەی سوننەکانه، ڕایگەیاند: دەنگ بە سەرجەم کاندیدەکانی مستەفا کازمی بۆ تەواوکردنی کابینەکەی دەدەن.

کوردپرێس: فالح عیساوی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی هێزه‌ عێراقیه‌کان ئاشکرای کرد، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی هێزه‌ عێراقیه‌کان داوایێکی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کردووه‌ که‌ ده‌نگ له‌سه‌ر کاندیده‌کانی مسته‌فا کازمی بده‌ن، هیچ سکاڵا و ناڕه‌زایه‌تیه‌کیش ده‌رنه‌بڕن، له‌ ئێستاشدا که‌ پشکی وه‌زاره‌تی بازرگانی ماوه‌ په‌یوه‌ست نه‌بووه‌ به‌ کێشه‌ی نێوان ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی هێزه‌ عێراقیه‌کانه‌وه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد، مسته‌فا کازمیان راسپاردووه‌ که‌ که‌سایه‌تی بێلایه‌ن و پاک و لێهاتوو بۆ وه‌زاره‌ته‌کانی پشکی سوننە ده‌ستنیشان بکات، مه‌رجی ئه‌وانیش ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ که‌سایه‌تیێکی سوننه‌ بێت، دوای ئه‌وه‌ش کازمی سه‌رپشکه‌ چۆن و به‌چ میکانیزمێک کاندیده‌که‌ دیاری ده‌کات.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی هێزه‌ عێراقیه‌کان رایگه‌یاندوه‌، هه‌ڵبژاردن پێویستی به ‌دۆخێکی سیاسی سه‌قامگیر هه‌یه‌، به‌ر له‌هه‌ر شتێکیش ده‌بێت دۆخه‌که‌ هێور بکرێته‌وه‌ و متمانه‌ش بۆ هاوڵاتیان بگێڕدرێته‌وه‌، پڕۆسه‌یێکیش بێت، که‌ له‌ ئاست متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجومه‌نی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بێت.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178925

Your Comment

You are replying to: .
captcha