ڕەنگە ئەمریکا بێ ئەوەی بیەوێت سزا بخاتە سەر کوردستانی سووریا

بەشی جیهان- لەحاڵێکدا کە ئەمریکا ڕایگەیاندووە سزاکانی وڵاتەکەی حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەکاتە ئامانج، بەرپرسانی کورد نیگەرانی ئەوەن سزاکان کاریگەریی بکاتە سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی ئەوانیش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئینتەرنێتی نەشناڵ ئینترێست-ی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکووری سووریا نیگەرانن لە لێکەوتەکانی سزا نوێکانی ئەمریکا دژ بە حکوومەتی ناوەندیی سووریا چوونکە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامی جیاوازیان لەبارەی ئەو سزایانەوە بڵاو کردۆتەوە.

یاسای Caesar Civilian Protection Act واتا قەیسەر؛ کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی ساڵی رابردوو واژۆی کرد، دەسەڵات دەداتە ئیدارەی ئەمریکا سزا بەسەر حکوومەتی سووریا لە دیمەشق بسەپێنێت. بەڵام ڕەخنەگران هۆشداری دەدەن کە ئەگەری هەیە ئەم سزایانە ناوچەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر-یش بگرێتەوە کە ئەمریکا بە هاوپەیمانی خۆیان ئەسفی دەکات.

سەلمان بارود، لە بەرپرسانی کاروباری ئابووریی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە میدیا خۆجێییەکانی ڕاگەیاندووە سزاکانی ئەمریکا دۆخەکە بۆ خەڵکی سووریا دژوارتر دەکات و بەستێن بۆ خۆڕێکخستنەوەی داعش فەراهەم دەبێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی نەشناڵ ئینترێست نێردەی ئەمریکا بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سووریا رۆژی شەممە 2020/05/23 لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە شاری کۆبانێ رایگەیاندووە، لەبارەی سزاکانەوە، یاسای قەیسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ناگرێتەوە و "لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پاڵپشتیی ئەمریکادا کار و هەماهەنگیی هاوبەشمان دەبێت".

لەبارەی بواری ئەمنی و سیاسییەوە رووباک رایگەیاندووە "تایبەت بە چارەکردنی هەموو بابەتە هەڵپەسێدراوەکان راپۆرتێکی تێروتەسەل بۆ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بەرز دەکەمەوە".

نەشناڵ ئینترێست دەنووسێت وەزارەتی دەروەی ئەمریکا لەبارەی ئەم سزایانەوە کە مومکینە کوردانی سووریاش بگرێتەوە ئامادەنەبوون زیاتر زانیاری ئاشکرا بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178847

Your Comment

You are replying to: .
captcha