کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 3ی جۆزەردانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 45 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 2439 حاڵەت.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 145 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 474 حاڵەت
سنە 788 حاڵەت
بانە 258 حاڵەت
قوروە 212 حاڵەت
دیواندەرە 181 حاڵەت
مەریوان 149 حاڵەت
بیجاڕ 125 حاڵەت
کامێران 128 حاڵەت
دێولان 95 حاڵەت
سەوڵاوا 29 حاڵەت
Your Comment