کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان گەیشتە 2439 حاڵەت

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ڕۆژی شەمە 3ی جۆزەردانی 1399 کۆی 2439 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە کە 24 حاڵەتی لە 45 کاتژمێری ڕابردوودا تۆمار کراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 3ی جۆزەردانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 45 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 2439 حاڵەت.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 145 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:

سەقز 474 حاڵەت

سنە 788 حاڵەت

بانە 258 حاڵەت

قوروە 212 حاڵەت

دیواندەرە 181 حاڵەت

مەریوان 149 حاڵەت

بیجاڕ 125 حاڵەت

کامێران 128 حاڵەت

دێولان 95 حاڵەت

سەوڵاوا 29 حاڵەت

News ID 178809

Your Comment

You are replying to: .
captcha