لەبارەی زیاتر بوونی جووڵەی داعش نێچیرڤان بارزانی و شێخ جەمال ئەلزاڕی کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شێخ جه‌مال ئه‌لزاڕى، ئه‌ميندارى گشتيى پڕۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ ديدارێكدا دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و به‌رده‌واميى هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كان بۆ ته‌واوكردنى پێكهاته‌ى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و پڕكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانيان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق و زيادبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى جموجووڵى تيرۆرستانى داعشيان له‌ چه‌ند ناوچه‌يێكى عێراق و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، خسته‌ به‌ر باس.

ديد و تێڕوانينى پڕۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى بۆ دۆخ و پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178766

Your Comment

You are replying to: .
captcha