دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ بەبۆنەی لەکارلادانی شارەوانە کوردەکانەوە ڕەخنەی توند لە دەولەتی تورکیا دەگرن

بەشی جیهان- چاودێری تایبەتی ئەورووپا بۆ کاروباری تورکیا و ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ بە بۆنەی لاکارلادانی شارەوانە کوردەکانی سەربە هەدەپە ڕەخنەی توند لە دەوڵەتی تورکیا دەکرن و دەڵێن ئەو هەڵمەتە پێشێل کردنی مافی دەنگدەرانە و زیان بە بنەما دیموکراسییەکان دەگەیەنێت.

کوردپرێس:

دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە دەستبەسەرکردن و لەکارلادانی شارەوانە کوردەکانی سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا و لە دوایین هەڵمەتیشدا چوار شارەوانی کوردی سەربە هەدەپەی لە کار لادا و پاشان دەستبەسەری کردن.

ناچۆ سانچز ئاموور چاودێری تایبەتی پەرلەمانی ئەورووپا لە کاروباری تورکیا داوای لە ئەنقەرە کردووە بە بێ حوکمی دادگا شارەوانە کوردەکان دەستبەسەر نەکات کە بە دەنگی هاووڵاتییانی تورکیا هەڵبژێردراون.

ناوبراو لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: لانی کەم دبێت ئەنجومەنە خۆجێییەکان ئەو دەسەڵاتەیان ببێت کە شارەوانی کاتی هەڵبژێرن. بەم ڕەفتارەی تورکیا بنەما دیموکراسییەکان پێشێل کراوە.

ئاسۆشیتدپرێسیش لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ داوای لە تورکیا کردووە واز لە دەستبەسەرکردنی شارەوانە هەڵبژێردراوەکان بهێنێت کە بە دەنگی هاووڵاتییانی تورکیا هەڵبژێردراون.

News Code 178744

Your Comment

You are replying to: .
captcha