کوردپرێس: به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیا هه‌ڵیانکووتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی سێرت و بێریڤان هێلین ئشک، هاوسه‌رۆکی شاره‌وانییه‌که‌یان له‌کارلادا و پارێزگاری سێرت به‌وه‌کاله‌ت به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به قه‌یوم له شوێنی ئه‌و دەستبەکار بوو.
تەلەفیزیۆنی NTV بڵاوی کردەوە؛ هه‌ریه‌ک له ره‌مه‌زان ساڕسڵماز هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی شارۆچکه‌ی خاوێل، باران ئاکگوڵ، هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی شارۆچکه‌ی میسریج به‌هه‌مان شێوه له‌کاره‌کانیان لادران و قائیمقامی شارۆچکه‌کان کرانه قه‌یومی شاره‌وانییه‌کان.
بێریڤان هێلین ئشک، هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی سێرت، به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون و هاوکاری کردنی په‌که‌که ده‌ستگیر کرا. هاوسهرۆکەکانی شاره‌وانییه‌کانی خاوێل و میسریجیش به گومانی هاوکاری کردنی په‌که‌که بۆ لێکۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی ئاسایشی شاره‌که کران.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزێکی دیکه‌ی ئاسایشی تورکیا، یاشار ئاککوش، هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی ئیدیری له کاره‌که‌ی دوورخستەوە و به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون و پاڵپشتی کردن له تیرۆر ده‌ستگیری کرد. پارێزگاری ئیدیر له کوردستانی تورکیا بە قەیومی شارەوانییەکە دانرا.
له دوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە رۆژی 31ی ئاداری 2019 بەڕێوەچوو، هه‌ده‌په 69 شاره‌وانیی به‌ده‌ست هێنا. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه 6 شاره‌وانیی به‌هۆی بڕیارنامه‌کانی باری نائاسایی، مۆڵه‌تی ده‌ستبه‌کاربوونیان پێنه‌درا و سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانییه‌کان درایه به‌ربژێرانی ئاک‌پارتی.
دواتر 36 شاره‌وانیش قه‌یومیان بۆ دانرا، که سێیانیان گهورهشارهوانین. به‌مه‌ش هه‌ده‌په ئێستا له کۆی 69 شاره‌وانی، ته‌نیا 27 شاره‌وانیی به‌ده‌سته.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment