کوردپرێس: کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ستیڤن فەیگن، کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەچوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتيشى کرده‌وه که سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێمى کوردستان له پێناو پاراستنی تەبایی، یەکڕیزی و پێکەوەکارکردنی لایەنەکان له هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپات کردەوە و پرسى ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مريکی-عێراقى و ئاماده‌يى و رۆڵى هه‌رێمى کوردستانيان له‌و ديالۆگه‌دا تاوتوێ کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باسیان لە دۆخی سیاسی و ئابووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاڵنگارییەکانی بەردەم حکوومەتی نوێی عێراق و په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور کرد.
دوايين پێشهاته‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان، به‌شێکى ديکه‌ى ديداره‌که بوو که تيايدا کونسولى ئه‌مه‌ريکا ده‌ستخۆشى له هه‌وڵ و ڕێکاره‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاکه کرد و هاوکارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريکاى له‌مباره‌يه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه.
هەروەها له ديداره‌که‌دا تيشک خرايه سه‌ر دوايين پێشهاته‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و جموجووڵ و مه‌ترسييه‌کانى داعش و پێويستى و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا، هه‌روها باس له دۆخى سووريا کرا و کونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريکا سوپاسى هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانى بۆ يه‌کڕيزى و ته‌بايى له‌نێوان لايه‌نه کوردييه‌کانى سووريادا کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment