هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ کێشه‌کانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌کات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌ هه‌رێمدا ده‌کات و ده‌شڵێت: کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌کات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به ‌هاوڵاتى-ی وتووە "ئه‌و داواکارییه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له ‌هه‌رێمى کوردستاندا ئه‌و نیگه‌رانى و گومانانه‌ى هه‌یه‌ بڕه‌وێته‌وه‌".

ئارێز عەبدوڵڵا هه‌روه‌ها وتیشى: "زۆربه‌ى حزبه‌ سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌ ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2018 په‌رله‌مانى کوردستان نیگه‌رانن، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ هه‌موو گومانه‌کان ده‌ره‌وێنێته‌وه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد بێت".

ناوبراو پێشیوابوو دۆخى سیاسى و ئابوورى له‌ دۆخێکى خراپدایه‌ و ئاینده‌که‌شى نادیاره‌ و له‌ ئێستادا باشترین کاته‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ بکرێت.

ئارێز عه‌بدوڵا جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م داواکاریه‌ بخرێته‌ به‌رده‌م حزبه‌ سیاسییه‌کان زۆرینه‌یان له‌گه‌ڵیدان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178713

Your Comment

You are replying to: .
captcha