کوردپرێس:
دەیڤد ساتەرفیڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، لەسەر دانپێدانانهكهی جۆ بایدن به جینۆسایدی ئهرمهنهكاندا بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا و نیگەرانییەکانی ئەنقەرە-ی لەوبارەیەوە پێڕاگەیەندرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی دیبلۆماتیکی وەرگیراون، دەیڤد ساتەرفیڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، لەلایەن باڵیۆز سەدات ئۆنال جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، پێشوازیلێکراوە و لەبارەی راگەیەندراوەکەی بایدن لەسەر رووداوەکانی ١٩١٥، "کاردانەوەی توند"ی تورکیای پێراگەیەندراوە.
ھاوکات ئەوەش بە باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، راگەیەندراوە کە ئەم راگەیەندراوەی ئەمریکا کە پشتی بە ھیچ سەرچاوەیێکی یاسایی و مێژوویی نەبەستووە، قبووڵکراو نییە و بە تەواوی رەتکراوەتەوە و بە توندی ئیدانەی کراوە.لە پاڵ ئەمەدا، ئەوەش بە دەیڤد ساتەرفیڵد راگەیەندراوە کە ئەو راگەیەندراوەی بایدن لەسەر ئاستی یاسای نێودەوڵەتی ھیچ حوکمێکی نییە و بە قوڵی گەلی تورکی بریندارکردووە و برینێکی قووڵی لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولادا دروست کردووە.
شایانی باسە دوێنێ شەممە 24ی نیسانی 2021 جۆ بایدن، سەرۆکی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا کوشتاری ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند، كە لەسەردەمی عوسمانییەكاندا روویداوە.
جۆ بایدن، رایگەیاند: كوشتنی یەك ملیۆن و 500 هەزار ئەرمەنی لە سەروبەندی جەنگی جیهانی یەكەمدا لەسەر دەستی ئیمپراتۆری عوسمانی، كۆمەڵكوژییە.
كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: یادی رۆحی سەرجەم قوربانیەكانی ئەو كۆمەڵكوژییەی ئەرمەنەكان دەكەینەوە و پابەندبوونی خۆمان بە رێگریكردن لە ئابڕوچوونی لەو شێوەیە دووپاتدەكەینەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی هەینی رابردوو، جۆوبایدن و ئەردۆغان پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان كرد و بەپێی سەرچاوەكان، بادین لە پەیوەندییەكەدا ئەردۆغانی ئاگادار كردوەتەوە لەوەی كە دان بە كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكاندا دەنێت.
Your Comment