بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیێک لە ئه‌ندامانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا نامه‌یێکیان ئاراسته‌ی جۆ بایدن کرد و داوایان کرد، وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆکی ئه‌مریکا له مێژوودا، به‌فه‌رمی کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌رمه‌نه‌کان به‌جینۆساید بناسێنێت، ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی 106 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا، جۆ بایدن به‌فه‌رمی کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی به‌جینۆساید ناساند و رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانیه‌وه ئه‌نجامدراوه.
جۆ بایدن له راگه‌یه‌ندراوێکیشدا رایگه‌یاند: "کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌رمه‌نییه‌کان له‌لایه‌ن ئیمپڕاتۆریه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه که به ده‌ستگیر کردنی ڕۆشنبیرانی ئه‌رمه‌نی و ڕێبه‌رانی ئه‌رمه‌نییه‌کان له 24ی (نیسان/4)ی 1915 ده‌ستیپێکرد، نیشانه و ئاماژه‌یێکی روونی جینۆساید کردنه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گه‌لی ئه‌مریکا ڕێز له که‌سوکاری ئه‌رمه‌نییه‌کان ده‌گرێت که به هۆی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌وه له‌ناوبران.
ڕۆناڵد ڕیگان سه‌رۆکی پێشوی ئه‌مریکا له ساڵی 1981 دا ده‌سته‌واژه‌ی "جینۆساید" ی به‌کارهێنا بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نه‌کان، به‌ڵام دواتر و دوای کاردانه‌وه‌کان له‌لێدوانه‌که‌ی په‌شیمان بووه‌وه.
باراک ئۆبامای سه‌رۆکی پێشوتری ئه‌مریکا که بایدن له ساڵی 2008 به‌ڵێنیدا چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌کان به " جینۆساید " بناسێنێت، به‌ڵام له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یدا له به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment