نێچیرڤان بارزانی: نەوەی ئەمڕۆی عێراق دروشمی بێ ناوەرۆک لە سیاسییەکان قبووڵ ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە چەند تەوەرێک کرد و ڕایگەیاند نەوەی ئێستا ئامادەیە بۆ گۆڕانکاری و دروشمی بێ ناوەرۆک لە سیاسییەکانی عێراق قبووڵ ناکات و ژیان و سەقامگیریی دەوێت، هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە سەقامگیریی عێراق.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی شەرقییەدا کە شەوی رابردوو پەخش کرا ڕایگەیاند، نه‌وه‌ی ئێستای عێراق نه‌وه‌ی پێش ١٠‌ ساڵ نییه‌، ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠٠٣ له‌ دایك بووه‌، ئێستا ته‌مه‌نی ١٨ ساڵه‌ و ئه‌وه‌ خۆی له‌ خۆیدا ئێستا ئاماده‌یه‌ بۆ گۆڕانكاری.

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، گه‌لی عێراق مومكین نییه‌ هه‌ر دروشمى بێ ناوه‌ڕۆک له‌ سیاسییه‌كانی عێراقی قبووڵ بكات و ژیانی ده‌وێت، كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش به‌شێكن له‌و سه‌قامگیرییه‌ سیاسییه‌ی كه‌ عێراق ده‌بێت به‌خۆیه‌وه‌ بیبینێت.

نێچیرڤان بارزانى ئاماژەی بەوەش کرد، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان لێكگه‌یشتن و روانگه‌یه‌كى هاوبه‌شیان بۆ داهاتووى عێراق هه‌بێت و سوود له‌ هه‌ڵه‌كانى رابردوو وه‌ربگرن.

لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی سەدام حسێنەوە لە ساڵێ ٢٠٠٣ـەوە دەسەڵاتێکی سیاسی نوێ لە عێراقدا دروستبووە، بەڵام لەمساڵانەی دواییدا لە هەرێم و عێراقیش چەندین جار خۆپیشاندان بەڕێوەچووە و گەنجان داوای هەلی کار و خزمەتگوزاری زیاتر دەکەن و دەڵێن، بەڵێنی سیاسییەکان بەس نییە و دەبێت بە کردار وڵات پێش بخرێت.

News Code 1738

Your Comment

You are replying to: .
captcha