قوباد تاڵەبانی: ناکۆکییە سیاسییەکان نابێت ببنە بیانو بۆ بێ ئەدەبی و تێپەڕاندنی سنوورەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ناکۆکییە سیاسییەکان چەندە قووڵ و فراوان بن، نابێت ببنە بیانو و بەھانە  و تێپەڕاندنی سنوورەکانی ئەخلاق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک وێنەیێکی لەگەڵ ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بڵاو کردوەتەوە و نووسیویەتی، "ناکۆکییە سیاسییەکان چەندە قووڵ و فراوان بن، بۆچوون و تێبینییەکانمان چەندە دوور و دژبەیەک بن، نابێت ببنە بیانوو و بەھانە بۆ بێ ئەدەبی و تێپەڕاندنی سنوورەکانی ئەخلاق".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەوەش خراپتر ئەو عەقڵییەتەیە کە بە بیانووی ناکۆکی سیاسی هێرش دەکاتە سەر کەسێتیی و جەستەی ژنە سیاسییێک".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە کەناڵی "العهد"ی راگەیاندبوو: "مەسعوود بارزانی مەرجەعی هەموو هەرێمی كوردستان نیە"، بەوهۆیەش لەلایەن بەشێک لە میدیا فەرمی و نافەرمییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هێرشی کرایەسەر و رەخنەیان لە لێدوانەکەی ناوبراو گرت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1707

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha