نوێنەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سووریا دەست نیشان کرا

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران «محەمەد ڕەزا ڕەئووف شەیبانی»ی وەکوو نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ کاروباری سووریا دەستنیشان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عێراقچی لە نامەی دەست بەکار بوونی شەیبانیدا پەسنی کار و ئەزموونی ئەو دەکات و دەڵێت: "تۆ دیپلۆماتێکی دیار و بەئەزموونیت لە وەزارەتی دەرەوە؛ بۆیە بڕیار دراوە بە نوێنەری تایبەتیی من بۆ کاروباری سووریا دەستنیشان بکرێیت."

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، "سووریا وڵاتێکی گرنگی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایە. هەستمان بەوە کردووە کە گرنگیی سەقامگیری و ئارامیی سووریا کاریگەریی لەسەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە هەیە. بۆیە جەخت لەسەر پێویستیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەینەوە و رێز لە ویستی گەلەکەی بێ دەستوەردان و ئامادەبوونی وڵاتانی بیانی دەگرین."

لە نووسراوەکەی ئەو وەزیرەی ئێران دا هاتووە، "بڕیار لەسەر داهاتووی سووریا لە ئەستۆی گەلی سووریادایە. ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەر سیستمێکی بەڕێوەبردن، کە بە خواست و ویستی گەلی سووریا بێت، بەپێی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان رێکدەخات."

عێراقچی دەڵێت، "سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە تەنیا بە هاوکاری و لێکگەیشتنی هاوبەش لەنێوان وڵاتەکاندا بەدیدێت. سیاسەتی ئێران لەسەر بنەمای پاراستن و پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ و ئیسلامی، بەگوێرەی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی".

News Code 224712

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha