کوردپرێس:
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی مەسەلەی وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، نامهیێکی ئاڕاستهی مهسروور بارزانی کردووە و لە نامەکەیدا دهڵێت، دوا هەوڵی خۆتان بخەنە كار، كێشەی مووچە و بودجە چارەسەر بكرێ، شەفافیەت زیاتر بكرێ، دژایەتیی گەندەڵی بكرێ، لە زاخۆوە بۆ خانەقین، دزینی نەوتی قاچاخ رابگرن، ئەم هەنگاوانە، باشترین وەڵامی هەر رەخنە یان تومەتێكە بۆ جەنابت، یان كابینەكەتان هەڵببەسترێ.
مەلا بەختیار لهنامهكهیدا بۆ مهسروور بارزانی نوسیوویهتی: "وا بڵاودەكرێتەوە گوایە، بە فەرمانی جەنابت دوای لابردنی پارێزبەندی لەسەر بەڕێز (سۆران عومەر) بیدەنە دادگا. پێم خۆشە، بەم نامە ئاواڵەیە، كە یەكەمین نامەشمە لەژیانمدا بۆ جەنابتی بنووسم، داوا بكەم، تكایە، با حكوومەت و كابینەكەتان، كاری وا نەكەن. ئەم كارە، دەبێتە پێشینەیێكی ناشایستە بۆ سەرۆكوەزیران و حكوومەت، بەرامبەر بە پەرلەمانو پەرلەمانتاران!".
مەلا بەختیار لە نامەکەیدا باسی لهوهش كردووه: "بەندە، نە لە رووی ئایدیۆلۆژیەوە و نە لە رووی سیاسییەوە بەڕێز (سۆران)م قبووڵ نەبووە و نییە. بەڵام لە دوائاكامدا، ناوبراو پەرلەمانتارە و متمانەی بەشێكی دەنگدەری وەرگرتووە. ئەگەر، جەنابت و حكوومەت، یان هەر كاربەدەستێكی تر، رەخنەكانی بەڕێز "سۆران" بە تومەت دەزانن، تەواو مافی خۆتانە، لە دادگادا شكاتی لێبكەن. دادگا چی بڕیار دەدات، ئەوكاتە با پەرلەمان بڕیاری خۆی بدات".
مەلا بەختیار ئهوهشی خستووهته ڕوو: تكام وایە، بڕیاری لابردنی پارێزبەندی لەسەر كاكە "سۆران" واز لێبهێنن. چوونكە دڵنیام، رەنگدانەوەی خراپی لێدەكەوێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment