سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سکاڵا لە سەر نوێنەرێکی پەرلەمانی کوردستان تۆمار دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وتوویه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆمپانیا و بانكی هه‌یه‌ سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ و په‌رله‌مانیش ده‌یه‌وێت پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر هه‌ڵگرن.

کوردپرێس:

سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یجی خۆی له ‌فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وتوویه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆمپانیا و بانكی هه‌یه‌، له‌كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا و نه‌بوونی هیچ ده‌وامێك، له‌ شه‌ودا سه‌رۆكی حكوومه‌ت نوێنه‌ری یاساییی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێرێ سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن، گوایه‌ تۆمه‌تی ناڕه‌وا خراوه‌ته‌پاڵیان، جگه‌ له‌وه‌ی هه‌مان كات داواكاری گشتیان ڕاسپاردووه‌ بۆ ھه‌مان مه‌به‌ست".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،" له‌ژێر فشاریشدا ده‌یانه‌وێ به‌م نزیكانه‌ له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌ماندا پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵگرن".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی نوێیه‌ له‌حوكمڕانی هه‌رێم، په‌رله‌مانێك كه‌تائێسته‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌زیرێك بانگێشت بكات بۆ میوانداری له‌سه‌ر دۆخی موچه‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌ڵام له‌سه‌ر سكاڵای سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی هه‌ڵگرێ بۆ دادگایی كردنی.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168593

Your Comment

You are replying to: .
captcha