بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی بەردەوامی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 2-5-2020 بۆ 10-5-2020 درێژ كردەوە و هەموو شوێنە گشتییەکان بە داخراوی دەمێننەوە.
لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەكانیش، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، بە راوێژ لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و تەندروستی، یەكێتی زانایان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، بڕیاری دراوە، مزگەوتەكان بە داخراوی بمێننەوە.
هەروەها، لەحەوتی ئێوارە تا 12ـی شەو، قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment