کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 25ی نیسانی 2020 وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوی ژمارە 64ی خۆیدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێم کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 11 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 366 حاڵەت.
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم:
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە ٦٤
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان ٩١٩٦ هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها ١٦٠٢ هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە ٣٣ شوێنی جیاواز ٥٧٢ لە هەولێر، ٢٥٩ لە سلێمانی، ٧٣٠ لە دهۆك، ٤١ لە ڕاپەرین، وە ٧٥٩٤ هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو ١٦٥ هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٧٠٦ پشکنین ئەنجام دراوە، ١١٢١ هەولێر، ١٥٨ سلێمانی، ٣٠٠ دهۆك، ٢٥ هەڵەبجە،١٢ ڕاپەرین، ٩٠ سۆران. دەرەنجام ١١ تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێرە١١ پۆزەتیڤ:
o ١٠ تووشبوو لە قەزای سۆران دەستنیشانکران، سێ پیاو و چوار ئافرەت و سێ منداڵ کە بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووێکی پێشوون.
o ١ تووشبوو کە ئافرەتێکی تەمەن ٧٥ ساڵ دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە ٣٦٦ تووشبوو، لەنێویاندا ٥ مردن هەیە و ٣٢٢ نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وەزارەتی تەندروستی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
٢٨ی نیسانی٢٠٢٠
Your Comment