پێویستە هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان جێگیربکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند پێویستە هێزێکی هاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت.

کوردپرێس: بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ لە بەیاننامەیێکدا داوا لە ھێزە ئەمنییەکان دەکات زیاتر چاوکراوە بن تا رێگری لە ئەنجام دانی کردەوە تیرۆرستییەکان بگرن و کردەوە خۆکوژییەکەی بەردەم باڵەخانەی دەزگای هەواڵگری شاری کەرکووک ئیدانە دەکات کە بەهۆیەوە ژمارەیەک لە کارمەندانی ئەو دەزگایە بریندار بوون.

بەشیر حەداد، ئاماژەی بەوەش کردووە، زیادبوونی پەلامار و کردەوە تیرۆرستییەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەگشتی و شاری کەرکووک و دەورەبەری بەتایبەتی، ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە هێزە عێراقییەکان بەتەنیا ناتوانن کۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بکەن و دانیشتوانەکەی بپارێزن.

بەشیر حەداد روونی کردەوە "دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ جێگیر کردنی هێزێکی هاوبەش لە سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان قۆناغی باشی بڕی بوو، پێویستە ئەو دانوستاندنانە سەر لەنوێ دەست پێ بکەنەوە، ھێزێکی ھاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق لەو ناوچانە جێگیر بکرێت، بۆ پاراستنى ناوچانەکە و سەر و ماڵى هاوڵاتییان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168521

Your Comment

You are replying to: .
captcha