نوێنەرێکی یەکێتی: بێمتمانەیی و ناكۆكی لەسەر رادەستنەكردنی نەوت بە بەغداد هاووڵاتییانی هەرێمی گەیاندە ئەم دۆخە سەختە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاڵا تاڵەبانی لە لێدوانێکدا وتوویەتی هۆکاری ئەم ۆخە سەختەی ئێستا هەرێم و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە دەگەڕێتەوە بۆ بێتمانەیی و ناکۆیی نێوان بەغدا و هەولێر لە سەر ڕادەستنەکردنی نەوت.

کوردپرێس:

ئاڵا تاڵەبانی نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی قووڵی دوورمەودا لەنێوان هەرێم و ناوەند هەیە لەسەر رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە بەغداد لەبەرامبەر ئەوەدا بەغداد شایستەداراییەكان بەهەرێمی كوردستان بدات.

ئەو ئەندامفى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى دەشڵێت: "لەسەرەتادا بەغداد كێشەی هەبوو لەگەڵ جۆری ئەو گرێبەستە نەوتیانەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری نەوت ئەنجامیدابوو ئەوەبووە خاڵی سەرەتای دروستبوونی ناكۆكییە قوڵەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، لەماوەی رابردوودا تا رادەیێک لەیەك تێگەیشتن لە بارەی چارەسەركردنی كێشەكان بۆ هەردوولا دروست بوو، خەڵكی هەرێمی كوردستان چاوی لەوەبوو كە بارگرانی قەیرانی ئابوورییان لەسەر لاچێ و ئاهێكیان بەبەردابێتەوە بەڵام بەداخەوە جارێكیتر بەهۆی بێمتمانەیی و ناكۆكی لەسەر رادەستنەكردنی نەوت بە بەغداد كێشە كۆنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد سەری هەڵدایەوە".

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە، خەڵكی لەهەرێمی كوردستان زیاتر لەهەمووكاتێك چاویان لەسەر ئەوەیە كە خزمەتبكرێن نەك لایەنێكی دیاریكراو كە دەستی بەبەرژەوەندی خۆیەوە گرتووە سەرچاوەی دروستبوونی ئەم كێشانەیە بەمەبەست دەیەوێت وێنەیەكی شێواو لەمیدیاكان بخاتەڕوو كە بەمەبەستیەتی ئەم كێشەیە تێكەڵ بەكێشە ناوخۆییەكانی هەرێم بكات و دەیەوێت وانیشانیبدات كە پەرلەمانتارو لایەنێك لەناوخۆی هەرێم دروستكەری ئەم قەیرانەن.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەش کرد کە كات كوشتن، بێمتمانەی، شكاندنی سەقفی زەمەنی دانوستانەكان وای كرد كە هەرێم بگاتە ئەم دەرئەنجامە كە دواجار نەهاتی و بار گرانییەكەی راستەوخۆ دەكەوێتە سەرشانی هاوڵاتیان كە تاكە سەرچاوەی بژێویان مووچەكانیانە كە ئێستا هەرێم توانای پێدانی نییە.

ئاڵا تاڵەبانى وتیشى، پێویستە پارت و لایەنە سیاسییەكانی لەوەبگەن كە كات لەبەرژەوەندیان نییە، بۆیە هەرچی زووە پەنا بۆڕێگەكانی چارەسەركردنی ئەم كێشە دەستكردە بەرن و خەم لەبەرژەوەندی گشتی خەڵك بخۆن و دەست بەرداری بەرژەوەندییە تەنگەكان بن كەدواجار نەهاتی و نائومێدی لێدەكەوێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168509

Your Comment

You are replying to: .
captcha