به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوکات له‌گه‌ڵ گۆڕینی سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تورکیا له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێک له‌و گۆڕانکارییانه که له‌و سیسته‌مه نوێیه‌دا ئه‌نجام درا لکاندن و ته‌ڤل بوونی زه‌به‌لاحترین کۆمپانیای تورکیا به ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ئه‌و وڵاته‌یه. به دوای ئه‌وه‌ی کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی تورکیا به بایه‌خی 68.6 میلیارد لیر وه‌کوو زه‌به‌لاحترین کۆمپانیای تورکیا له‌لایه‌ن ناوه‌ندی سه‌رکۆماره‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت کۆمپانیای سیکۆرتا فۆن (TMSF) به بایه‌خی 50 میلیارد دۆلار وه‌ک دووهه‌مین کۆمپانیای گه‌وره‌ی تورکیا له ده‌ستی ناوه‌ندی سه‌رکۆماردایه.
ئێستاکه کۆمپانیای سیکۆرتا فۆن 937 کۆمپانیای له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه له‌وان هه‌ندێک هۆلدینگی گه‌وره وه‌ک "بویداک"، "کایناک"، "هولدینگ کوزا ایپک"، "دومان کایا" و "فی یاپی" و 15 هۆلدینگی گه‌وره‌ی تورکیا.
ڕێکخراوێکی دیکه که له سیسته‌می نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تورکیا ته‌ڤلی ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بوووه بانکی "زراعت"ه که وه‌کوو گه‌وره‌ترین بانکی تورکیا به ئه‌ژمار دێت و بایه‌خه‌که‌شی 457 میلیارد لیره.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment