كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر باری نائاساییی تورکیا ده‌دات

به‌شی تورکیا- كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر باری نائاساییی تورکیا ده‌دات و خۆشحاڵیی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌سه‌ر درێژ نه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی باری نائاسایی له‌و وڵاته‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانیه‌ڵ هۆڵتگن گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ‌ڕوونكردنه‌وه‌یێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وه‌بیری هێنایه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ كۆنسه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ بانگه‌وازی هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی كردوووه‌ له‌ توركیا و گوتی: "خۆشحاڵین به‌ درێژ نه‌كردنه‌وه‌ی باری نائاسایی و كۆتایی هاتنی ئه‌م قۆناغه‌".

هۆڵتگن ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئاگاداریی ڕه‌شنووسی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ن كه‌ كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه‌ ئاماده‌ی كردوووه‌ و گوتی: "سكرتێری گشتیی تۆربجۆرن جاگلاند پێی وایه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و بابه‌ته‌ گونجاو بێت له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپادا".

هۆڵتگن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماده‌یه پشتگیریی پێویستی توركیا بكات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16683

Your Comment

You are replying to: .
captcha