گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان: هیواخوازین ڕۆڵی زیاتری پێشمه‌رگه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کاندا ببینین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شۆن رایان گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌ داعش ڕای‌گه‌یاند: هیواخوازن ڕۆڵی زیاتری پێشمه‌رگه‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا ببینن که‌ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوکاریی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌ چیای قه‌ره‌چووغ دژی داعش ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆن رایان ده‌ڵێت: به‌ هاوکاریی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌کانی مه‌خموور 30 پێگه‌ی داعشیان بۆردومان کردوووه‌ و 5 تونێلیان له‌ نێو بردوون.

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی گوتی: ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به‌ باشی به‌ڕێوه ‌ده‌چن و ئامانجی هه‌موو لایێک له‌نێوبردنی یه‌کجاره‌کی داعشه به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختیی ناوچه‌ شاخاوییه‌کان ئاسته‌نگیان تێده‌که‌وێت.

شۆن رایان ده‌شڵێت: "زۆر به‌ باشی به‌یه‌که‌وه‌ هێرش ده‌به‌ین هه‌رچه‌نده‌ ئۆپه‌راسیۆن له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌کان زۆر قورسه‌ و ته‌پۆڵکه‌ی زۆریان لێیه‌ و نیشان‌شکێنیشیان جێگیر کردوون، پڕن له‌ ئه‌شکه‌وت به‌ڵام به‌یه‌که‌وه‌ ده‌توانین داعش له‌ ناوچه‌که‌ له‌نێو ببه‌ین. ئێمه‌ هێشتا ده‌بینین داعش له ‌نێو که‌لێنه‌کاندا خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن، پێشمه‌رگه‌شمان هه‌ن که‌ جه‌نگاوه‌ری به‌توانان، هه‌ر کاتێکیش هێزه‌کان هاوئاهه‌نگییان هه‌بێت و هێزی زیاتر بن باشتره‌ چوونکه‌ ئامانجی هه‌موو لایێکمان له‌ عێراق له‌نێوبردنی داعشه‌ به‌ هه‌ر نرخێک بێت."

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان له‌باره‌ی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ باکووری سووریا گوتیشی: "له‌ سووریا کارێکی زۆر باش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ده‌که‌ین. ئه‌وان ناوچه‌کانی شیشه‌ پاک ده‌که‌نه‌وه‌ و به‌ره‌و هه‌جین پێشڕه‌وی ده‌که‌ن. کاتێک ئه‌و ناوچه‌یه‌ کۆنترۆڵ کرایه‌وه‌ ئیدی ناوچه‌یێکی به‌رفراوانی وه‌ک هه‌جین له‌ ده‌ستی داعش ڕزگاری ده‌بێت".

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16675

Your Comment

You are replying to: .
captcha