به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه 18ی ته‌مووزی لایه‌نه سیاسییه‌كان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوایان له كۆمیسیۆن كردوووه په‌له بكرێت له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوه‌كوو به زووترین كات حكوومه‌تی نوێ پێكبێت.
ڕۆژى 12ى ئايار/ مايۆى 2018 پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه چوون به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕينى دوو مانگ به سه‌ر پرۆسه‌كه‌دا ئه‌نجامه فه‌رمييه‌كان رانه‌گه‌يه‌ندراون.
فازڵ ميرانى له به‌شێكى ديكه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا له‌باره‌ى به‌شدارى نه‌كردنى عه‌بادى له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆک كۆماردا وتیشی: ئومێدمان ده‌كرد له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش ئاماده بوایه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان ته‌نیا پرسی سیاسیی نه‌بوایه به‌ڵكوو پرسی حكوومه‌تیشی له‌خۆ بگرتایه.
سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسیى پارتى ديموكراتى كوردستان جه‌ختی کرده‌وه: لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌يان له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆمارى عێراق جه‌ختيان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران و هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو كرده‌وه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment