به‌رپرسانی ئێران: ئه‌مه‌ريكا ناتوانێت ڕێگه‌ له‌ فرۆشتنى نه‌وتمان بگرێت

به‌شی ئێران/ کوردی- ئه‌مه‌ريكا فشاره‌كانى بۆ سه‌ر كڕيارانى نه‌وتى ئێران زياتر كردوووه‌ و له‌ به‌رامبه‌ريشدا به‌رپرسانى ئێران ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ كڕياره‌كانى نه‌وتى وڵاته‌كه‌يان مل بۆ فشاره‌كانى ئه‌مه‌ريكا بده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م ڕۆژانه‌ هه‌نارده‌ کردنی نه‌وت بوووه‌ته‌ سه‌ره‌کیترین پرسى جێى مشتومڕى نێوان تاران و واشنتۆن و ئه‌مه‌ریکا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: تا که‌متر له‌ چوار مانگی دیکه‌ كڕیاره‌کانی نه‌وتی ئێران ڕازی ده‌کات هیچ نه‌وتێک له‌ تاران نه‌کڕن.

له‌ دوایین کاردانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر به‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریکا ئيسحاق جيهانگيرى جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوبیری له‌گه‌ڵ بازرگانان و نوێنه‌رانی کۆمپانیا بیانییه‌کان ڕای‌گه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا باسی ده‌کات خه‌ياڵه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیهان پێویستی به‌ نه‌وتی ئێران هه‌یه‌.

هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: وڵاتانی جیهان سه‌ره‌ڕای گوشاره‌کانی ئه‌مریکا ده‌یانه‌وێت له‌ ئێران بمێننه‌وه‌ به‌ڵام دیار نییه‌ تا چه‌نده‌ ده‌توانن ئه‌م ویسته‌ جێبه‌جێ بکه‌ن.

ناوبراو گوتيشى: من دڵنیام جیهان ده‌یه‌وێت به‌ گوێره‌ی یاساکان بڕیار بدات به‌ڵام هێشتا دیار نییه‌ که‌ وڵاتانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ ملهوڕانه‌یه‌ی ئه‌مریکا چه‌نده‌ ده‌توانن ڕاوه‌ستن.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ تاران داوای له‌ ئه‌ورووپا کردوووه‌ کڕینی نه‌وته‌که‌ی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌که‌ی گه‌ره‌نتی بکات.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16671

Your Comment

You are replying to: .
captcha