بژاردنەوەی دەستیی بەشێک لە دەنگەکان تەنها بۆ نمایش کردنە و گۆڕانکارییێک دروست ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسانی عێراقی جەخت دەکەنەوە کە بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکان تەنها بەشێک لە کۆی بازنەکان دەگرێتەوە و تەنها بۆ نمایش کردنە و گۆڕانکارییێک لە ئەنجامی هەڵبژادرنەکانی پەرلەمانیی ئەم دواییەی عێراق دروست ناکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی «العربی الجدید» لە ڕاپۆرتێکیدا کە لە ئەژماری ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی کردەوە ڕایگەیاند: بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژادرنی 12ی ئایاری عێراق تەنها 3لەسەدی کۆی دەنگەکان دەگرێتەوە و بەرپرسان دەڵێن ئەوە هەوڵە پڕۆسەیێکی نمایشییە.

عەرەبی جەدید لەوبارەیەوە لە زاری بەرپرسێکی عێراقییەوە دەڵێت ئەنجامی هەڵبژادرنەکان کۆتایی پێهاتووە و گۆڕانکارییێکی گەورەی بەسەردا نایێت، ڕەوتە بەشداربووەکانیش پێگەی ئێستایان دەپارێزن بە چەشنێک کە ئیئتیلافی سائێروون بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر، فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری و نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی لە پلەی یەکەم تا سێهەم دەمێننەوە و ئیئتیلافەکانی دیکەش گۆڕانکارییێکی ورد بە خۆیانەوە دەبینن.

بە وتەی ئەو بەرپرسە کە ناوی نەدرکێندراوە، ئێستا ڕێکەوتنێکی سیاسی بۆ پەسەند کردنی کۆتایی ئەنجامەکانی هەڵبژادرن بوونی هەیە و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکایش بە بیانووی ترس لە سەرهەڵدانی بشێوە لە عێراقدا پشتگیری لەو ڕێکەوتنە دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16186

Your Comment

You are replying to: .
captcha