سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا پەیامێکی بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی پاش ئەوەی لە سەردانەکەی بۆ بەغدا گەڕایەوە پەیامێکی لەبارەی ئەو سەردانەیەوە بڵاو کردەوە و جەختی کردە سەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "دوای سێ ڕۆژ لە کۆبوونەوە لەگەڵ رێبەرانی عێراق و سەرکردەی پارتە سیاسییەکان لە بەغدا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە گەڕامەوە کوردستان."

باسی لەوەش کردووە، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا دوايين پێشهاته‌ سياسى و ئه‌منييه‌كانى وڵات، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدڕاڵى عێراق، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هەرێمی کوردستان و به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و جيهان تاوتوێ كران."

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە، "لە کۆبوونەوەکاندا دووپاتم کردەوە کە پێويسته‌ هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بگه‌نه‌ ديدگه‌ و لێكگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش بۆ داهاتووى عێراق كه‌ سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن مسۆگه‌ر بكات، پێویستە بە تێڕوانینێکی نوێی ھاوبەشەوە بۆ داھاتوو و چارەسەرکردنی کێشەکان، لاپەڕەیەکی تازە ھەڵبدەینەوە و سوود لە ئەزموون و ھەڵەکان وەربگرین."

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی سێ رۆژە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدای پایتەختی عێراقە و کۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ زۆرینەی بەرپرسانی حکومی و حزبی عێراقدا ئەنجامداوە و باسیان لە چەندین تەوەری جیاوازکردووە.

News Code 1587

Your Comment

You are replying to: .
captcha