خوێندنەوەیێکی پەیمانگای واشەنتن لە سەر دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە گەرمەی بڵاوەکردنی کۆرۆنا

بەشی جیهان- پەیمانگای واشەنتن لە شرۆڤەیێکدا باسی زیانە ئابوورییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەکات و هۆشداریی ئەوە دەدات کە ئەگەر بێتوو ئەمریکا هەڵمەتی پشتیوانی بۆ ڕزگارکردنی هەرێمی کوردستان لەو قەیرانە ئابوورییە ئەنجام نەدات، هەرێمی کوردستان یەکەم ئابووری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت کە لە گەرمەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتدا دەڕووخێت.

کوردپرێس:

پەیمانگای واشەنتن بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە هۆشداریی داوە کە گرینگترین هەرێمی لایەنگری ئەمریکایە لە عێراق و لەو بارەیەوە دەڵێت: ئابووری هەرێمی کوردستان جارێکی تر لە ماوەی 6 ساڵی ڕابردوودا بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەنجامنەدانی چاکسازییەکان بە شێوەی پێویست و نەبوونی پاشەکەوتی نەتەوەییی دراو گەیشتۆتە لێواری ڕووخان و ئەگەر بێتوو ئەمریکا بە هەڵمەتی پشتگیری تەداخولی ئەو وەزعەی هەرێم نەکات ئابووری هەرێمی کوردستان یەکەم ئابووری خۆرهەڵاتی ناوڕەاست دەبێت کە لە بەر ئەو هۆکارانەی باس کران دەڕووخێت.

پەیمانگاکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014 و بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت، ئابوورەکەی چۆکی دادا و هەرێم ناچار بوو بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی خۆی ببڕێت. ئێستاش نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە 60 دۆلارەوە بۆ کەمتر لە 30 دۆلار دابەزیوە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش بەشێک لە داهاتی باج و گومرکاتی بڕیوە و ئەگەر بێتوو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی ئەمریکا فریای هەرێمی کوردستان نەکەون بێگۆمان ئابووری هەرێمی کوردستان دەڕووخێت.

ئەو پەیمانگایە ئەوەشی بیر هێناوەتەوە کە داهاتی سەرەکیی هەرێمی کوردستان دەبێت بە دوو بەشەوە. هەرێم بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان ڕۆژانە 320 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بەرهەم دەهێنێت و دەوڵەتیش ڕۆژانە 170 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکان بەرهەم دەهێنێت. بەڵام بەشی دووهەمی سەرچاوەی داهاتی هەرێم هەمان بەشە بودجەیە کە بەغدا بە گوێرەی داهاتی خۆی دەینێرێت.

پەیمانگای واشەنتن ئاماژە بەوەش دەکات کە لە کۆتا مانگەکانی ساڵی 2019دا نرخی نەوتی خاو زیاتر لە 60 دۆلار مامەڵە دەکرا و هەولێر وای حساب کردبوو کە 700 ملوین دۆلار نەوتی خاو دەفرۆشێت و مانگانە 328 ملوێن دۆلاریش لە بەغداوە وەردەگرێت و بە داهاتی نانەوتییش مانگانە 261 ملوێن دۆلاری دەست دەکەوێت. بەڵام قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئەم سیما خوازراو و ڕۆئیایییەی هەرێمی تێک دا.

بەگوێرەی ئەو خوێندنەوەیەی پەیمانگای واشەنتن کردوویەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لانی کەم 950 ملوێن دۆلار مەسرەفی دەبێت و ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕێژەی داهاتی ئێستای هەرێمی کوردستان دەگاتە 648 ملوێن دۆلار کە 328 ملوێن دۆلاری ئەو بەشە بودجەیە دەبێت کە لە بەغداوە ڕەوانە دەکرێت و 270 ملوێن دۆلاریش لە ڕێگای فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتەوە دەستی دەکەوێت و 50 ملوێن دۆلاری دیکەشی لە داهاتی نانەوتییەوە دەستەبەر دەبێت. بۆیە بەم هەلومەرجەوە هەرێمی کوردستان مانگانە 300 ملوێن دۆلار کورتهێنانی بودجەی دەبێت و لە ئەنجامدا یەکەم بژاردەی ئەوەیە کە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە و کەم کردنەوەی مەعاشی فەرمانبەران جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی بەشێک لە کورتهێنانی بودجە قەرەبوو بکاتەوە.

مایکل نایتش توێژەری باڵای پەیمانگای واشەنتن لە بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڵێت ڕێگاچاری بەهێزکردنی سەرچاوەی داراییی هەرێمی کوردستان ئەوەیە سەرمایەی بیانی ڕابکێشێت بەڵام سەرمایەدانەرانی بیانی چاویان لە سێ قەیرانی ئەخیری هەرێمی کوردستانە کە ئەوەش هێرشی 2014ی داعش و کەم کردنەوەی حەق دەستەکان و هەروەها ڕیفراندۆمی ناکامی سەربەخۆییی هەرێم کە 2017 بەڕێوە چوو. هەر لەبەر ئەو سێ هۆکارەش متمانە و دڵقورسیی پێویست بۆ سەرمایەدانان لە هەرێم بەدی ناکرێت. کێشەیێکی دیکەی هەرێم لەباری دارایییەوە ئەوەیە یەک ملیار دۆلاری هەرێمی کوردستان لە لوبنان دەستی بە سەردا گیراوە و بلۆکە کراوە.

پەیمانگای واشەنتن ئەوەشی نووسیوە کە پیشەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بە کارگێڕیی کۆمپانیا نەوتە بیانییەکان کە نیوەی بودجەی هەرێمی کوردستان دابین دەکات باشترین کارنامەی لە جیهاندا پێشکەش کردووە. دۆن برۆڵت وەزیری وزەی ئەمریکا ئەم مەسەلەیە بە موعجیزە ناو دەبات و دەڵێت ئەم سەرکەوتنە ئەنجامی سیاسەت و ڕێبەرایەتیی بارزانییەکانە بەڵام مایکڵ نایتس دەڵێت تەنها چەند هەفتەیە ئەم قسەیە کراوە کەچی موعجیزەکەی وەزیری وزە لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە لێواری ڕووخان.

پەیمانگای واشەنتن دەڵێت ڕێگاچاری ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی داراییی ئێستای هەرێمی کوردستان ئەوەیە هەولێر دیسان ستراتێژیی 2014 بگرێتەوە بەر و داوای کردووە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تێچوو و مەسرەفەکان کەم بکاتەوە و متمانەی سەرمایەدانەران وەربگرێت و دڵنیایان بکات کە هەرمێ کوردستان شەریکێکی جێ متمانەیە.

هەروەهاش لە شرۆڤەکەی پەیمانگای واشەنتندا نووسراوە ئابووری هەرێمی کوردستان قرپترین و لەرزۆکترین ئابووری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستچوونکە هەرێمی کوردستان دەستی بە سامانی نەتەوەییی 60 ملیار دۆلاریی عێراق ناگات ئەوەش لە کاتێکدا 10 ملیار دۆلار قەرزدارە و ناتوانێت بە شێوەی یاسایی داوای قەرز و یارمەتیی نێودەوڵەتی بکات.

ئەو پەیمانگا ئەمریکییە وەکوو ڕێگاچارێکی خێرا بۆ ڕێگری کردن لە داڕمانی ئابووری هەرێمی کوردستان پێشنیاری ئەوەی کردووە کە ئەمریکا کارتەکانی خۆی بەرانبەر بە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بەکار بهێنێت و بەغدا ناچار بکات پێویستی مانگانەی هەرێمی کوردستان بە 700 ملوێن دۆلار مەسرەفی ڕۆژانە دابین بکات بەڵام ئێستا کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق نەهاتۆتە سەر کرا و بودجەی 2020 کۆتابڕیاری لە سەر نەدراوە.

پەیمانگای واشەنتن پێشنیازی ئەوەشی کردووە کە ئەمریکا ڕاستەوخۆ تەداخولی بابەتەکە بکات بۆ ئەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان نەڕووخێت. یەک لە پێشنیازەکانیش ئەوەیە کە ئەمریکا لە ڕێگای وەزارەتی وزەی ئەو وڵاتەوە مەشق و ڕاوێژی پێویست بۆ کەرتی بەڕێوەبردنی لە هەرێمی کوردستان پێشکەش بکات و هانی هەولێر بدات ڕێگاچار و بەدیلێکی گونجاوتر بدۆزێتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتهێنانی بودجەکەی و خەرج کردنی قەرزی کۆمپانیا بیانییەکان و بە شێوەیێکی جدی گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاکان بکات و دڵنیایان بکاتەوە کە قەرزەکانیان دەدرێتەوە.

ئەو پەیمانگایە داواشی لە وەزارەتی وزەی ئەمریکا کردووە یارمەتیی هەرێمی کوردستان بدات بۆ ئەوەی چیتر وابەستە نەبێت بە سووتەمەنیی قورس و لە بەرانبەردا گازی سرڕوشتیی ناوچەکە بۆ دابین کردنی وزەی پێویستی وزەخانەکان بەکار بهێنرێت. بەوەش دەست پێوە دەگیرێت بە دەیان ملوێن دۆلار مەسرەف و جگە لەوەش 750 مێگاڤات کارەباری زیادی بەرهەم دەهێنرێت. هەروەهاش هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە هاوکاریی وەزارەتی وزەی ئەمریکا دەست بکات بە هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ تورکیا و ئەمەش داهاتی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە.

پەیمانگای واشەنتن ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەمریکا لە کاتی دابەزینی نرخی نەوتدا، نەوتە خاوەکەی بازاڕی کڕیوە و پاشەکەوتی کردووە بۆیە پێشنیازی ئەوەش دەکات کە ئەمریکا بەشێک لە نەوتە خاوەکەی هەرێمی کوردستانیش بکڕێت.

ساڵی 2019 ئەمریکا مانگانە 23 ملوێن دۆلار یارمەتیی داراییی بۆ پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرد بەڵام ئەو بڕە پارەیە لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی ئەمریکا بۆ 17 ملوێن دۆلار دابەزی. پەیمانگای واشەنتن نووسیویەتی هێزی پێشمەرگە ئێستاش شەڕی داعش دەکات و شەڕەکە کۆتایی نەهاتووە بۆیە پێشنیازی کردووە کە ئەمریکا یارمەتییە دارایییەکانی پێشمەرگە بۆ 23 ملوێن دۆلاری مانگانە بەرز بکاتەوە.

هەروەهاش پەیمانگای واشەنتن پێشنیازی ئەوەی خستۆتە ڕوو کە ئەمریکا یارمەتیی هەولێر بدات یەک ملیار دۆلاری هەرێم کە لە بانکێکی لوبنان دەستی بەسەردا گیراوە ئازاد بکرێت و هەروەها بەرپرسانی حکوومی و خۆجێییی هەرێمی کوردستانیش ناچار بکات کە بەبێ ئەوەی هەلەکە بەقازانجی خۆیان بۆ دەستکەوتی سیاسی بقۆزنەوە دەست بکەن بە چاکسازی کردن بۆ دەربازبوون لەم قەیرانەی ئێستا.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158321

Your Comment

You are replying to: .
captcha