بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەمید عوبەید هاوسه‌رۆكی ئەنجومەنی کانتۆنی گرێ سپی باسی له مه‌ترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌ر باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆ كردووه و دەڵێت به‌پێی تواناكانی خۆیان ئاماده‌كاری و رێوشوێنیان گرتووه‌ته‌به‌ر بەڵام توانای ئه‌وه‌یان نییه به‌رانبه‌ر به ڤایرۆسێكی له‌وشێوه‌یه بوه‌ستنه‌وه.
له‌باره‌ی ژماره‌ی نه‌خۆشخانه‌كان و تیمه‌كانی ته‌ندروستی و تواناكانی پشكنین وتی: "جگه له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری 14 نه‌خۆشخانه‌ی هه‌یه، نه‌خۆشخانه‌كان به‌پێی هه‌لومه‌رج و پێداویستیی ناوچه‌كه دروست كراون، نه‌خۆشخانه‌كان و خزمه‌تگوزاریی خێرا 24 كاتژمێر له خزمه‌تی هاووڵاتییاندان، له نه‌خۆشخانه‌كانیشدا له 40 تا 200 پزیشک و په‌رستار و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له ئه‌ركدان.
حەمید عوبەید ئاشكرای كردووه، "به‌پێی زانیارییه‌كانمان، ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌خۆشخانه‌ی رۆژ له سه‌رێكانی كردوه‌ته شوێنی كه‌ره‌نتینه بۆ تووشبووانی كۆرۆنا و كه‌سانی تووشبوو به كۆرۆنا ده‌گوێزێته‌وه بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی سه‌رێكانی، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا له‌و رێگه‌یه‌وه خه‌ریكی ئه‌نجامدانی تاوانه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment