هاوپەیمانیی سائیرون: ژمارەیێک لە حزبەکان کاریگەرییان هەبووە لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانیی سائیرون کە لەلایەن موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدرەوە پشتیوانی دەکرێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، کاریگەریی حزبی هەبووە بەسەر دادگای فیدراڵییەوە سەبارەت بە دەرکردنی بڕیاری جیاکردنەوە و بژاردنەوەی دەستی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی "ئەلمەعلومە" لە زاری جەواد مووسەوی ئەندامی هاوپەیمانیی سائیروونەوە بڵاوی کردووەتەوە "ژمارەیێک لە حزبە سیاسییەکان کاریگەرییان هەبووە لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ ئەوەی پەنا ببرێت بۆ جیاکردنەوە و بژاردنەوەی دەستی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە سەرانسەری وڵاتدا، مەترسیی ئەوە هەیە کە لەلایەن فەرمانبەرانی جیاکردنەوە و بژاردنەوەی دەستییەوە یاری بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بکرێت و بگۆڕێت لە بەرژەوەندیی ژمارەیێک لە حزبە سیاسییەکانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنەکاندا".

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا مووسەوی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو ئەنجامەی هاوپەیمانی سائیرون ڕاستەقینەیە و پرۆسەی دەستی جیاکردنەوە و بژاردنەوەی دەستی ژمارەی کورسییەکانی زیاتر دەکات.

جەختیشی کردەوە، هاوپەیمانی سائیرون هەر ئەمڕۆ هەڵوێستی خۆی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەردەبڕێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەو تانانەی ڕەت کردەوە، کە سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان پێشکەش کرابوون، هەروەها دادگا بڕیاری دا بە نادەستوریبوونی هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و تایبەت.

News Code 15830

Your Comment

You are replying to: .
captcha